لە دوێنێ شەممە 8/2/2025 – ەوە یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی بژاردەی بالەی یانەكانی عیراق دەستپێكردووە، لەم هەفتە نوێیەدا، دەبێت دوێنێ شەممە پێشمەرگەی سلێمانی، یارییەكەی خۆی لەم هەفتە نوێیەدا، بەرامبەر هەولێر كردبێت، ئەمڕۆش یەكشەممە میقدادیە و گازی باشوور یاریی دەكەن، شورتە و دەغارەش یارییەكەی خۆیان لەم هەفتە نوێیەدا رۆژی هەینی ئایندە دەكەن و یاریی موسڵ و مەسافی باكووریش دواخراوە.
ئەم قۆناغەی خولەكە، بە قۆناغی هەشت یانە مەزنەكە ناونراوە، تەنیا تیپی 8 یانەی عیراق تیایدا بەشداریی دەكەن، پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر تەنیا دوو یانەی كوردستانی بەشداریی ئەم خولەن، پێشمەرگە یەكەم یاریی 0-3 بە شورتە دۆڕاندووە، دووەم یاریی 3-0 لە نەینەوای بردەوە، لە هەفتەی سێیەمیشدا زۆر بەخراپی 0-3 بە مەسافی باكوور دۆڕا، هەولێریش یارییەكی دواخراوی هەیە، دووەم یاریی و سێیەم یاریی لە دەغارە و میقدادەیە بردۆتەوە، یارییەكانی هەفتەكانی یەكەم تاسێیەمی ئەم خولە كراون و ئەنجامەكانیشیان بەمشێوەیە بووە:
هەفتەی یەكەم
*نەینەوا 3× 2 میقدادیە.
*پێشمەرگەی سلێمانی 0 × 3 شورتە.
*مەسافی باكوور 3× 0 دەغارە.
*هەولێر × گازی باشوور - دواخرا.
هەفتەی دووەم
*شورتە 3 × 0 گازی باشوور.
*پ.سلێمانی 3 × 0 نەینەوا.
* دەغارە 1 × 3 هەولێر.
*میقدادییە 0 × 3 مەسافی باكوور.
هەفتەی سێیەم
دووشەممە و سێشەممە 3 و 4/2/2025، یارییەكانی جەولەی سێیەمیش بەمشێوەیە کران:
*مەسافی باكوور 3 × 0 پێشمەرگەی سلێمانی.
*هەولێر 3 × 0 میقدادیە.
*موسڵ 0 × 3 شورتە.
*مەسافی باكوور 2 × 3 دەغارە.
هەفتەی چوارەمی یارییەكان
*پ.سلێمانی × هەولێر – شەممە 8/2.
*میقدادیە × گازی باشوور- یەكشەممە 9/2.
*شورتە × دەغارە – هەینی 14/2.
موسڵ × مەسافی باكوور – دواخراوە.
یارییەكانی هەفتەی پێنجەمیش رۆژانی دوشەممەو سێشەممە 17 و 18/2 دەكرێن.