لەدوای رووخانی سیستمی پاشایەتییەوە لە عیراق رێكخراوەكان بزاوتێکی هونەرییان دەستپێكرد. لەو رووەشەوە لە سینەما (نەسر) گروپێك شانۆییان پێشكەش دەكرد كە لەلایەن زوهێر عەبدولجەبارەوە سەرپەرشتی دەكرا و هەر خۆیشی یەكێك لە ئەكتەرەكان بوو لە گروپەکەدا، هەر لەو سەردەمەدا لە ئاهەنگی نەورۆزدا و لە یاریگای (تەیارەخانە) فێستیڤاڵێکی گەورەی هونەری و وەرزشی رێکخرا و ئەو جۆرە چالاکییانە تا ناوەڕاستی حەفتاکان بەردەوام بوو.
لە ژمارەی داهاتووی دووتوێی کوردستانی نوێی خانەقی-دا بابەتێکی عەباس عەبدولڕەزاق دەخوێنیتەوە.