ئەنجومەنی ئاسایش پشتگیریی عیراق دەكات

10:25 - 2022-07-27
جیهان
568 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بۆ یەكەمینجار لەبارەی زنجیرە پێشێلكارییەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عیراق هاتە دەنگ و لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی هێرشكردنە سەر ئاسایش و سەروەریی عیراق دەكات.
لەوبارەیەوە، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، رایگەیاندووە: ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكیدا ئیدانەی هێرشكردنەسەر ئاسایش و سەروەریی عیراقی لەلایەن توركیاوە، كردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ناوەڕۆكی بەیاننامەكەیدا پشتیوانی لە پێگەی عیراق دەكات و رێوشوێنەكانی رەچاوكردنی هێرشكردنە سەر سەروەریی نەتەوەیی؛ دەخاتە چوارچێوەیەكی نوێوە.

#ئەنجومەنی ئاسایش

بابەتە پەیوەندیدارەکان