״بۆریس جۆنسۆن كاندیدە بۆ پۆستی سكرتێری گشتیی ناتۆ״

09:32 - 2022-07-28
جیهان
669 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە: دوای بەجێهێشتنی پۆستی سكرتێری گشتیی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لەلایەن ینس ستۆڵتنبێرگ-ەوە لە مانگی ئەیلولی 2023دا، ئەوا بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا کاندیدە  بۆ شوێنگرتنەوەی. 
رۆژنامە بەریتانییەكە ئاماژە بەوەداوە، كە گەورە بەرپرسانی پارتی پارێزگاران، پشتیوانی لە جۆنسن دەكەن بۆ شوێنگرتنەوەی ستۆڵتنبێرگ، هەرچەندە چەند كەسێكی تر خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە، لە نێویشیاندا پن واڵاس وەزیری بەرگری ‌و دەیڤید كامیرۆن سەرۆك وەزیرانی پێشووتری وڵاتیان تێدایە.  
بەپێی رۆژنامەی تێلیگراف، بەهۆی ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان متمانەی بەو سیاسەتمەدارە ئەوروپییانە نەماوە كە چەند جارێك باسیان لە پلانەكانی خۆیان كردووە، بۆ پێكهێنانی سوپایەكی نوێی یەكێتیی ئەوروپا، ماوەیەكی زۆرە پۆستی سكرتێری گشتیی ناتۆ بۆ نوێنەرێكی بەریتانیا پێشنیازكراوە.
جێی ئاماژەیە، رۆژی 13ی ئەم مانگە، بۆریس جۆنسۆن دەستی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كێشایەوە، بەڵام تا هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پارتی پارێزگاران لە كۆنگرەی ساڵانەی پارتەكە لە مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو، جۆنسۆن لە پۆستەكەیدا دەمێنێتەوە.

سەرچاوە/ ئاژانسەكان

#بەریتانیا

بابەتە پەیوەندیدارەکان