بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ تان دێسی، سەرۆکی لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی بەریتانیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ بە گرنگییەوە ئاماژەی دا بە رۆڵی بەریتانیا لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە عیراق و ناوچەکە و رایگەیاند، یەکێتی پەرۆشی پەرەپێدانی هەموو ئەو پەیوەندییانەیە کە لە خزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانی وڵاتەکەماندایە و پێزانینیشی دەربڕی بۆ پشتیوانییە بەردەوامەکانیان لە گەلی کورد و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، رووداوە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، عیراق و هەرێمی کوردستان بە وردی تاوتوێکرا و جەخت لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرایەوە و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی گرنگی بەردەوامی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان و بەردەوامی لێکتێگەیشتنەکانی دووپاتکردەوە لەپێناوی چارەسەرکردنی ئاشتییانە و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.