ناوەندی رێكخراوە دیموكراتییەكانی راپەڕین، دیالۆگێكی بۆ پ.ی.د.محەمەد تەها حسێن مامۆستا لە كۆلیژی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین، بەناونیشانی» سایكۆپۆلیتیكیانە شیكردنەوەیەك بۆ مەدەنیەت و ئازادی، بەراوردێك لە نێوان تیۆر و واقع « سازكرد.
لە دیالۆگەكەدا، لە روانگەی سایكۆپۆلیتیكەوە وەك زانستێكی توێژینەوەی رەفتار لە فەزای سیاسیدا، هەردوو چەمكی مەدەنیەت و ئازادی بە وردیی شرۆڤە كرا.