سەرۆک بافڵ بۆ باڵیۆزی بەریتانیا: نابێت گەلی کورد پەراوێزبخرێت

03:58 - 2025-02-22
کوردستان
814 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد.

لە دیدارێکدا دواین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و گرنگی پێویستی پاراستنی سەقامگیری لە عیراق و ناوچەکە جەختی لەسەرکرایەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان دووپاتی لە پاراستنی مافی هەموو لایەک لە چوارچێوەی دەستوورێکی نوێدا کردەوە کە ببێتە مایەی ئارامی و کۆتاییهێنان بە نەهامەتییەکان و رایگەیاند، نابێت گەلی کورد پەراوێزبخرێت و پێویستە بەشداری راستەقینە بکات لە بنیادنانەوەی سووریادا و هەر هەوڵێکیش لە دەرەوەی ئەم ویستە بە زیان بۆ وڵاتەکە دەشکێتەوە.

هەر لە دیدارەکەدا بەهۆی کۆتاییهاتن بە ئەرکەکەی لە عیراق، سەرۆک بافڵ هیوای سەرکەوتنی بۆ ستیڤن هیچن لە ئەرکی داهاتوویدا خواست و پابەندبوونی یەکێتی دووپاتکردەوە بە پەرەپێدانی بەها هاوبەشەکان لەگەڵ بەریتانیادا بە شێوەیەک ببێتە مایەی بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان