ئه‌حمه‌د ره‌زا سوهرابی کاریکاتێرستی خاوەن ئەزموون و براوەی خەڵاتەکان

11:24 - 2022-07-30
کەلتور
512 جار خوێندراوەتەوە

به‌ختیار سه‌عید
كاتێك نەخشاندنی كاریكاتێر بەكاری رۆژنامەنووسی دەبێت و هەردوو بوارەكە هزرێك خوڵقێنەری دەبێت ئەوە بێگومان بەرهەمەكان دانسقەترو شیاوتر دەبن و بابەتەكان دەبنە هاوشانی كارە هونەرییەکان، ئەمە راستەوخۆ لەلای یەكێك لە دیارترین کاریكاتێرستەكانی ئێران کراوە.
«ئەحمەد رەزا سوهرابی» یەكێكە لە دیارترین كاریكاتێرستە رۆژنامەوانییە سەركەوتووەكانی ئێران كە كار بۆ زۆرێك لە رۆژنامە دیارەكانی وڵاتەكەی دەكات و لەو رێگەیەوە توانیوێتی بە پەیامگەیەنرێكی شیاو واقیعی ژیان ناوی بهێنرێت، چونكە گەر بڕوانینە ئەو بەرهەمانەی لەسەرەتا تا دوایەمین كاری ئەوە هەموو یەك پەیامی هەیە ئەویش چۆنێتی خوڵقاندنی ژیانێكی باشتر بۆ مرۆڤایەتی و كارەكانی لە رۆژنامەكانی ( ئێتەمەد، جام جام، فەرهیختەگان، ئایانێ زوبان -بوشێر- نیم نەگاه -شیراز- نەوید- ئەراک) دا بڵاوكردۆتەوە.
ئەو لەگەڵ ئەوەی كاری لەناو واقیعی رووداوەكاندا كردووە و توانیوێتی هەواڵ و كێشە گەرماو گەرمەكان بكاتە بابەتێكی كاریكاتێری هونەری هەڵگری ئەو پەیامە ئەوە هەر زوو بووە ئەو ناوەی زۆرێك لە رۆژنامەكان پێشنیاری كاركردن بکەن لەلایان.


 ئەحمەد رەزا سوهرابی و خەڵاتەکان:
- یەکەم خەڵاتی کارتۆنی یەکەمین فێستیڤاڵی رۆژنامەنووسانی گەنجی ئێران/تاران- 1996.
- خەڵاتی دووەمی پازدەهەمین فێستیڤاڵی نیشتمانیی چاپەمەنی و ئاژانسەکانی هەواڵی وڵات/تاران- 2006.
- دەستخۆشی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کارتۆنی lm / چین- 2003.
- دەستخۆشی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کارتۆنی lm / چین- 2004.
- سێیەمین خەڵاتی کارتۆنی فێستیڤاڵی نیشتمانی راگەیاندن و ژینگە / تاران- 2019.
- سێیەمین خەڵاتی کارتۆنی سێیەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی هاتوچۆ و میدیا/تاران- 2010.
- خەڵاتی یەکەمی وێنەی یەکەمین فێستیڤاڵی چاپەمەنی کەنداوی فارس / بەندەر عەباس – 2019.
- سێیەمین خەڵاتی کارتۆنی پێنجەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی هاتووچۆی میدیا / تاران- 2013.
- لە بەشی کاریکاتێری نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی چاپەمەنی و ئاژانسەکانی هەواڵی وڵات / تاران - 2013 هەڵبژێردرا.
- خەڵاتی دووەمی کارتۆنی یەکەمین فێستیڤاڵی تەنز و نەتەوەیی ڕۆژنامەوانی و ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران/خورماباد – 2013.
- خەڵاتی دووەم بۆ کاریکاتێر و خەڵاتی دووەم بۆ وێنەی یەکەمین فێستیڤاڵی چاپەمەنی پارێزگای فارس/پارێزگای شیراز – 2012.
- سێیەمین خەڵاتی کارتۆنی فێستیڤاڵی نیشتمانی هاتوچۆ و میدیا/تاران- 2013.
- خەڵاتی یەکەمی بەشی هەواڵ و شایستەی دەستخۆشی بۆ بەشی کارتۆن لە یەکەم فێستیڤاڵی چاپەمەنی و میدیایی بەرگریی پیرۆزی پارێزگای فارس / شیراز – 2014.
- خەڵاتی دەیەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتی کارتۆن و وێناکردنی ژینگەیی / چین – 2015.
- سێیەم خەڵات بۆ هەواڵ و سێیەم خەڵات بۆ تێبینی لە فێستیڤاڵی فارس پرێس / لارستان – 2015.
- سێیەمین خەڵاتی کارتۆنی لە پێنجەمین فێستیڤاڵی نەوت و میدیا / تاران – 2015.
- براوەی نیشانە و بڕوانامەی هەشتەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی کارتۆن و کاریکاتێری خوراسانی باکوور / بۆجنۆرد- 2016.
- شایەنی ناساندنە بۆ یەکەمین پێشبڕکێی نیشتمانی کارتۆن و کارتۆن، کارتۆنیکا / تاران – 2016.
- براوەی پێشبڕکێی نەتەوەیی کارتۆنی ئایندە کاگازی/ تاران - 2016
- خەڵاتی یەکەمی چاوپێکەوتنی هەواڵ و خەڵاتی سێیەمی کاریکاتێری فێستیڤاڵی میدیایی فەجر ئینگلێباڵی پارێزگای فارس/ شیراز – 2016.
- خەڵاتی سەرەکی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی خوێندەواری میدیایی ئەندەنوسیا / 2018-2017.
- یەکەمین خەڵاتی کارتۆنی بیست و یەکەمین فێستیڤاڵی پەخش/شەهرکۆرد – 2017.
- بڕوانامەی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی کارتۆنی سیبو لامپۆن / فلیپین - 2019
- دیپلۆمی فەخری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کارتۆن CUSCO / پیرۆ - 2018
- بڕوانامەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کارتۆنی دوو ساڵەی ئەفریقا/نەیجیریا – 2014
- بڕوانامەی ڕێزلێنان پێشانگای نێودەوڵەتی کارتۆنی کیلانتان / مالیزیا - 2019
- دەیەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتی کارتۆن و وێناکردنی ژینگەیی / چین - 2014
- سوپاسی گۆڤاری نێودەوڵەتی کارتۆن و کاریکاتێری فەنا / تورکیا - 2017


بابەتە پەیوەندیدارەکان