نوێترین دەرکەوتنی ئالپاچینۆ

09:34 - 2025-06-17
هەمەرەنگ
42 جار خوێندراوەتەوە

ئەستێرە و ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی بە رەچەڵەک ئیتالی ئالپاچینۆ-ی تەمەن 85 ساڵ لە نوێترین دەرکەوتنیدا سەبارەت بە فیلمە نوێیەکەی بەناوی (The Ritual) باسی لەوە کردووە کە چێژی زۆری لە وێنەگرتنی فیــــــــــــــــــــلمەکە وەرگرتووە و بە کاستی فیلمەکە خۆشحاڵ بووە، هەروەها لەبەرئەوەی چیرۆکی فیلمەکە لەسەر بنەمای چیرۆکێکی راستەقینە نووسراوە. جێی باسە فیلمی(The Ritual) یەکەم فیلمی ترسناکی درێژی ئالپاچینۆیە، هەرچەندە رۆڵەکەی لە رۆڵی قەشەی فیلمی (The Exorcist) دەچێت، بەڵام ئالپاچینۆ ئەو فیلمەی تەماشا نەکردووە، بۆیە کاریگەریی لەسەر شێوازی نواندنی ئەم ئەستێرەیە نییە و ئالپاچینۆ لێرەدا کارەکتەری ئەو قەشەیە بە دیدگا و توانا ناوازەکانی خۆی لە نواندندا بەرجەستە دەکات، فیلمەکەش لە 11ی ئەم مانگەوە لە سینەماکان دەست بە نماییشکردنی کراوە. 
ئا: دڵان سامان

بابەتە پەیوەندیدارەکان