لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی 24/2/2025ی ئەنجومەنی شارەوانی رانیەدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و ئەندامان بەڕێوەچوو، بڕیاری دابینکردنی زەوی بۆ مامۆستایان و فەرمەنبەران درا
تەوەری یەکەمی کۆبوونەوە کە میوانداریی بەڕێوبەری نەخشە و پلاندانانی راپەڕین کرابوو، هەڵوەستە لەسەر بابەتی پێدانی زەوی بە مامۆستایان و فەرمانبەران کرا کە پرسێکی گەرمی ناو هاووڵاتیانی رانیەیە، وێڕای گۆڕینەوەی سەرنج و تێبینی و وردەکاریی پێویست، بڕیاردرا زەوی بەپێی رێکارە یاساییەکان تەرخان بکرێت .
رەوشی ئاوەدانکردنەوەی گەڕەکەکان و رێکخستنەوەی چەند گەڕەکێکی رانیە و میوانداریی چەند هاووڵاتی و بەڵێندەرێک، بەشێکی تری ئەجێندای کۆبوونەوەکە بوو.