״ وڵاتانی عەرەبی رووبەڕووی وشكەساڵی ‌دەبنەوە״

09:53 - 2022-07-31
جیهان
714 جار خوێندراوەتەوە

سەبارەت بە كێشەی كەمئاوی ‌و وشكەساڵی، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (UN) هۆشداریی دەدات. 
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان راپۆرتێكی دەربارەی وشكەساڵی ‌و كەمئاوی لە وڵاتانی عەرەبی بڵاوكردۆتەوە.
بەپێی راپۆرتەكە، لە كۆی 22 وڵاتی عەرەبی، 17 وڵاتیان رووبەڕووی كێشەی كەمئاوی دەبنەوە و 16 وڵاتیش بە دەست وشكەساڵییەوە دەناڵێنن.  تا ساڵی 2040 یش، 12 وڵاتی عەرەبی لە نەبوونی ئاوی پێویستدا دەكەونە ژێر هێڵی هەژارییەوە.
لە راپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە، كە هەریەك لە عیراق و سوریا و سودان لەو وڵاتانەن، كە رووبەڕووی كێشەی گەورەی كەمئاوی دەبنەوە.

سەرچاوە/ ئاژانسەكان

بابەتە پەیوەندیدارەکان