لەراگەیاندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هەفتەیەدا، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى دوو بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە: دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، ژمێریاری سەربازی، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە، بڕیاردراوە رۆژی پێنجشەممە 6ی ئازاری 2025، هاوکارییەکە دابەشبکرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، هێزەکانی هاوپەیمانان دووپاتیان کردوەتەوە، کە هاوکاری دارایی بەردەوام دەبێت بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.