دوێنێ له خه‌رتومی پایته‌ختی سودان، هه‌زاران هاووڵاتی رژانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و سه‌رله‌نوێ داوای ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازییان كرد بۆ بنكه و باره‌گاكانی خۆیان.
ناوچه‌ی سه‌ربازی له خه‌رتوم
پێش چه‌ند سه‌عاتێكیش له ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان، ناوه‌ڕاستی خه‌رتوم له ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌چوو، چونكه هێزێكی زۆری ئه‌منی بڵاوكرابوونه‌وه و چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كیی پایته‌ختیشیان داخستبوو.
ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌و هێزانه له دژی خۆپیشانده‌ران وه‌ستانه‌وه و به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنیان و رێگریكردن له خۆپیشانده‌ران تا نه‌گه‌نه ئه‌و شه‌قامه‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی، غازی فرمێسكڕێژیان له دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنا.
مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی
به‌هۆی خۆپیشاندانه به‌رده‌وامه‌كانه‌وه له دژی رێكاره‌كانی عه‌بدولفه‌تاح بورهان سه‌رۆكی سوپای وڵاته‌كه‌یان له رۆژی 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2021دا، دۆخی سودان ناسه‌قامگیره و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی له‌و وڵاته ده‌كرێت، به تایبه‌تی كه له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردوودا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتی سودان له نزیك سنووری ئه‌سیوپیا، به‌هۆی پێكدادانی خێڵه‌كییه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران.
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه
به بۆچوونی هێزه سیاسییه چالاكه‌كانی سودان، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه كۆتایی به رێكاره‌كانی 25ی تشرینی یه‌كه‌م بهێنرێت، له‌گه‌ڵ یەکخستنی سوپا له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی، كه رێكه‌وتن له‌سه‌ری كرابێت، له‌گه‌ڵ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ش.
دەرهاویشتەی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی
له سایه‌ی دۆخی ته‌ماوی له دیمه‌نی سیاسیی سودان و په‌ككه‌وتنی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئه‌و وڵاته دووچاری ته‌نگژه بۆته‌وه، كه دەرهاویشتەی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی لێكه‌وتۆته‌وه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش به مه‌ترسیدار وه‌سفیكردووه.
له رۆژی چواری مانگی رابردوودا، عه‌بدولفه‌تاح بورهان سه‌رۆكی سوپای سودان، كشانه‌وه‌ی سوپای له گفتو‌گۆكاندا راگه‌یاند، بۆ ده‌رفه‌تدان به هێزه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی لێهاتووه‌كان، پاشان ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایش و به‌رگریی پێكبهێنرێت، به‌ڵام هێزه‌كانی شه‌قام ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆكی سوپایان ره‌تكرده‌وه.
جێی ئاماژه‌یە، هه‌ریه‌ك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتیی ئه‌فریقا و گروپی ئیغاد، كه رێكخراوێكی نیمچه هه‌رێمییه و باره‌گاكه‌ی له جیبۆتییه، نێوه‌ندگیریی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی سوداندا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاریی له میكانیزمی رێكه‌وتنی نێوانیاندا بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا نه‌یانتوانیوه ئامانجی خۆیان بپێكن.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان