حه‌یده‌ر مه‌نتك
سه‌ره‌تا وێرای ده‌ستخۆشیم بۆ نووسه‌ری كتێبه‌كه و ئاماده‌كار بۆچاپكردنی كتێبی له (مه‌سیفه‌وه بۆ مه‌سیف). ده‌مه‌وێ بلێم راسته بیره‌وه‌ری یان یاداشتی پێشمه‌رگه‌یه‌ك گوزارشت له خودی تاكه‌كه ده‌كات وه‌لێ سه‌رئه‌نجام مێژووی به‌شێكه یان روكنێكه له هه‌یكه‌ڵ و ته‌شكیلاتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سنووری مه‌ڵبه‌ندی سێی ئه‌وێ ڕۆژێ.
نووسینه‌وه‌ی ئه‌م بیره‌وه‌ری و یاداشتنامانه‌ی هه‌ڤاڵانی كادیر‌و پێشمه‌رگانه‌ی ئه‌وێ ڕۆژێ کە مه‌یدانی له‌ناو داستان و به‌رگری و چالاكییه‌كاندا بوون، تام وچێژی خوێندنه‌وه‌ی زۆر زیاتره له نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری سه‌ركرده‌یه‌ك له دووره‌وه باس له كۆبونه‌وه‌كانی بكات، بۆیه نووسینه‌وه‌ی یاداشت به‌شێوازێكی ته‌ندروست و ڕاستگۆیانه بۆ مێژوو، له لایه‌كی تر بۆ به‌رچاوڕوونی نه‌وه‌كانمان، بۆ ئه‌رشیف و كتێبخانه و شوێنه ئه‌كادیمییه‌كان جێگای فه‌خر و شانازین بۆ نووسه‌ره‌كانیان.
پێكهاته‌ی كتێبه‌كه له پێشه‌كییه‌ك له‌لایه‌ن كاك ئه‌رسه‌لان بایز، هه‌ڤاڵ كه‌یوان سه‌عید ئاماده‌ی كردووه، له (9) به‌ش و پوخته‌ی ژیانی نووسه‌رو له كۆتایه‌كه‌ی ئه‌لبومێكی وێنه‌یی ژیانی شاخ و شاری نووسه‌ره.
ــ باسكردن له په‌رتووكی له (مه‌سیفه‌وه بۆ مه‌سیف) ده‌بێی بڵێن رووچوونه ده‌روازه‌كه‌ی به شێواز‌و ئوسلوب و ئه‌دایه‌كی جوان و پر له زانیاری له‌سه‌ر جوگرافیا‌و ناوه‌كه‌ی و پێكهاته و دروست بوون و ژیان له‌م شارۆچكه‌یه ده‌كات، بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر ئاشنانین به جوگرافیای مه‌سیف ناساندێكی جوانه. ئاماده‌كار له داڕشتنه‌وه‌ی زۆر لێزانانه و به زمانێكی پاراو و شیرین باس له جوگرافیای مه‌سیف ده‌كات له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی وا هه‌ست ده‌كه‌ی پێشتر له مه‌سیف و گه‌ریاوه و گڕاو ژیاوی.
ــ له‌لایه‌كی تر كۆی نووسینه‌كه كه (326) لاپه‌ره‌ی نووسینه، وه‌كو داڕشتن و تێكست به‌نمه‌تێكی جوان و به‌قه‌ڵه‌مێكی به‌ڕشت ده‌توانین وه‌سفی بكرێت، خوێنه‌ر تووشی مه‌له‌ل ناكات. له‌ڕووی رێزمانی وهه‌ڵه‌چنیه‌وه زۆرباشه و ده‌توانم بلێم له‌په‌نجه‌ی ده‌ست هه‌ڵه‌كان پێپه‌رناكات .
ــ خالێكی تری (ئه‌رێنی) نووسه‌ر (ڕاستگۆیانه) پێنووسه‌كه‌ی به‌كارهێناوه بۆ (نموونه) :
ڕوون و ئاشكرایه داستانی گرتنی ماڵ و قه‌سری سه‌دام حوسێنی سه‌رۆكی عیراق له شه‌وێكی سارد‌و به‌فراوی ته‌نانه‌ت له‌بیری كه‌سی یه‌كه‌می سه‌ربازی قه‌سره‌كه‌ی سه‌دامیش نه‌بووه، ئه‌م ئه‌فسه‌ره باڵایه‌ی قه‌سر وتبووی گومان له هێرشی پیشمه‌رگه هه‌بوو بۆ شوێنه‌كانی تر به‌هۆی جموجۆلی پێشمه‌رگه‌كان و زانیاریمان بۆ ده‌هات به‌س ئه‌وه‌ی بیرمان لێ نه‌كردبۆوه هێرش بۆ ئێمه بكرێت واته سه‌ركۆشكی سه‌دام.. جا یه‌ك پرسیار له خودی كاك كۆسره‌ت ده‌كات و پێی دەڵێت: ئه‌مه چ ئازایه‌تیه‌ك و چ پالنه‌رێكه به‌و به‌فر و سه‌هۆڵبه‌ندیه ئه‌و هێزه‌تان شه‌ڕتان بۆ ده‌كات؟ كاك كۆسره‌ت به یه‌ك وشه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه ده‌لێ: (ئینتماء).
له گێڕانه‌وه‌ی گرتنی (داستانی سه‌ری ڕه‌ش) هه‌ڤاڵ حاجی مه‌سیفی نووسیویه‌تی و ده‌ڵێ، زۆربه‌ی هه‌ڤاڵه‌كانم ڕه‌بیه‌و مقه‌ر فه‌وج و سریه‌و شوێنه‌كانیان گرت، به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌ی بۆ كه‌رته‌كه‌ی من دانرابوو نه‌گیرا دواكه‌وت، كاك كۆسره‌ت جیهازی كرد پاشان شوێنه‌كه‌مان گرت.
له چه‌ندین شوێنی تر باس له كه‌م وكوڕییه‌كان و كه‌م ئه‌زموونی و شكسته‌كان ده‌كات و به‌سه‌ر ڕووداوه ناخۆشه‌كان پازنادات.
ــ وه‌فا نواندن
ئه‌وه‌ی من به‌دیم كرد هه‌ڤاڵ حاجی مه‌سیفی ڕۆڵ و پێگه‌ی هه‌ڤاڵانی به‌رزنرخاندووه‌و باس له ئازایه‌تی و خه‌بات و تێكۆشانی نه‌ك هه‌ر پێشمه‌رگه‌كان بگره خانه‌خوێی و ئه‌و ماڵه مه‌ردارانه‌ش ده‌كات كه بوونه‌ته ڕایه‌ڵه‌و بنكه‌و بنه‌وانی هێزی پێشمه‌رگه. ئه‌مه وا له خوێنه‌رده‌كات زیاتر درێژه به خوێندنه‌وه‌ی بدات.
ــ به‌ڕای من ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو بنوسرێت، چه‌ند دێرێكه له‌سه‌ر مزگه‌وتێك، كه ڕای فه‌رمانده‌ی كه‌رته‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌بووه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌ستیان بۆ بردووه، ئه‌مه‌ش ڕاستگۆیی و ساده‌یی نووسه‌ر نیشان ده‌دا.
ــ به‌ڕای من ئه‌وه‌ی ده‌بوو بنوسرێ:
بۆ سوود وه‌رگرتن و توێژینه‌وه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی تیشك خستنه سه‌ر دروستبوونی هه‌یكه‌لیه‌ی تیپی 85ی به‌ڕانه‌تی له چركه ساتی دروستبوونی هه‌ر له فه‌رمانده‌ی تیپه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك پاشان رابه‌ری سیاسی تیپ و ڕێكخه‌رو ئیداره‌و كادیری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و جێگری تیپ فه‌رمانده‌ی كه‌رت و جێگری كه‌رت و فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌كان، مه‌به‌ستم ته‌نها ته‌شكیلاتی تیپی 85ی به‌ڕانه‌تییه.
ــ نه‌بوونی یان دانه‌نانی وێنه‌ی شه‌هیدو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌بابه‌ته‌كان ناویان هاتووه ڕاسته‌وخۆ وێنه‌كه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه دانرابوایه.
ــ په‌رتووكی بیره‌وه‌ری و یاداشت له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌چێته چوارچێوه‌ی بابه‌تی مێژوویی بۆیه پێویسته زیاتر له له‌ڕووی دیزاینی به‌رگ و دیقه‌ی ڕه‌نگ و جۆری نووسینی سه‌ر به‌رگ ده‌كرا كوالیتی باشتر بێت.
له كۆتاییدا دووباره ده‌ستخۆشیم بۆ هه‌ڤاڵ حاجی مه‌سیفی هه‌یه، به‌هیواین ئه‌وانه‌ی ڕۆژژمێری پێشمه‌رگایه‌تیان هه‌یه‌و توانای نووسینیان هه‌یه بیره‌وه‌ریه‌كانیان بخه‌نه سه‌ركاغه‌ز.