قائیمقامیەتی سلێمانی: سەرپێچی و داخستنی شوێنەكان زیادیكردووە

01:17 - 2025-03-10
کوردستان
30 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی، لە راگەیەنراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو «مانگی رابردوو لیژنەكان 6353 سەردانیان ئەنجامداوە و بەهۆی سەرپێچییەوە 21 شوێنیان داخستووە، كە بەراورد بە مانگی پێشوو، ئامارەكە زیاترە».
بەپێی راگەیەنراوەكە، «لە كۆی سەردانەكاندا 482 سەرپێچی تۆماركراون و 166 شوێن ئاگاداركراونەتەوە و سێ شوێنیش دراون بە دادگا، سەرجەمیش بەبڕی 56 ملیۆن و 100 هەزار دینار سزادراون».
لە كۆتایی راگەیەنراوەكەشدا، هاتووە: لەو مانگەدا 36 تۆن و 686 كیلۆگرام خواردن و شتومەكی خراپ، لەناوبراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان