ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی توركی رایگەیاندووە: لەدوای ئەوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد كۆتاییهات، دەسەڵاتی نوێی سوریا دەستپێشخەرییەكی راگەیاند بۆ ئەو پاشماوانەی رژێمی ئەسەد و ئەندامانی سوپا و هێزە ئەمنییەكان، بەو مەرجەی چەكەكانیان دابنێن، بەڵام بەشێكی ئەو ئەو چەكدارانەی سەر بە رژێم، رەتیان كردەوە چەكەكانیان دابنێن بەتایبەت لە كەناراوەكانی سوریا كە ئەفسەرە پلە باڵاكانی رژێمی سوریای تێدا نیشتەجێیە، لەكاتی هەڵهاتنیشیاندا بۆ ناوچە شاخاوییەكان ئەو ئاڵۆزییانەیان دروست كرد و دەستیانكرد بە هێرش بۆ سەر هێزەكانی حكومەت.