لەسەر ئەرکی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان و راپەڕین)، شارەوانی دووکان هەڵمەتی سەوزکردنی دەروازەی ناو قەزای دووکان ئەنجام دەدات.
لەبەردەوامی هەوڵ و خزمەتە بەردەوامەکانی بە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و بەدەنگەوەچوونی داخوازی لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاوڵاتیان، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەرکی سەوزکردنی دەروازەی دووکانی لە ئەستۆگرت.
لای خۆیەوە، سەرۆکی شارەوانی دووکان سوپاسگوزاری خۆی بۆ خەمخۆری و کارە دڵسۆزانەکانی خاتوو شاناز دەربڕی.