وەزارەتی دارایی عیراق وردبینیی لە لیستی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەواوكردووە و بۆ رەوانەكردنی پارە، چاوەڕێی بڕیاری وەزیری دارایی دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان، وەزارەتی دارایی عیراق وردبینی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی بەبێ كێشە تەواو كردووە، لیستەكە دەخرێتە بەردەمی تەیف سامی، وەزیری دارایی حكومەتی عیراق بۆ ئەوەی ئیمزا لەسەر ناردنی پارەكە بكات هاوكات وەفدێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لە كاتی وردبینییەكە لە بەغدا ئامادەبووە، بۆ ئەوەی لە كاتی هەبوونی هەر كێشەیەك بەخێرایی چارەسەر بكرێت.
هەفتەی ڕابردوو تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق بۆ بەشداریكردن لە كۆنفڕانسێك چووەتە دەرەوەی وڵات و پێشبینی دەكرێت سبەی بگەڕێتەوە و دەوامی ئاسایی خۆیی بكات و ئیمزا لەسەر ناردنی پارەی مووچە خۆرانی هەرێم بكات و دواتر ڕەوانەی بەشی گەنجەی بكرێت و راستەوخۆ پارەكە بخرێتە سەر هەژمار وەزارەتی دارایی هەرێم.