دۆزینەوەی چارەسەرێکی نوێ بۆ رووتانەوەی بۆماوەیی قژی پیاوان

01:05 - 2025-03-24
کوردستان
112 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەك لە زانایان ئەنجامێكی سەرەتایی دڵخۆشكەریان بەدەستهێناوە لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ رووتانەوەی قژی پیاوان بەشێوەیەكی بۆماوەیی.
بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی هەردوو زانكۆی شیفێڵدی بەریتانی و كۆمستاسی پاكستانی، زانایان گەیشتونەتە ئەوە دەرەنجامەی بە هۆی دروستكردنی پێكهاتەیەك لە شەكرێكی سروشتیی تایبەتەوە دەكرێت چارەسەری رووتانەوەی بۆماوەیی قژی پیاوان بكرێت.
توێژینەوەكە لە رێگەی تاقیكردنەوە لەسەر چەند مشكێك لە تاقیگەدا گەیشتونەتە ئەو دەرەنجامەی دەكرێت، شەكری سروشتیی جۆری (دیوكسیریبوز) كە لە بەرهەمە شیرەمەنییەكاندا زۆرە، ببێتە پێكهێنەری سەرەكی چارەسەری رووتانەوەی بۆماوەیی قژی پیاوان.
سەرچاوە: سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان