په‌رژین حه‌سه‌ن سلێمان، ده‌رچووی به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانییه، ئێستا یه‌كێكه له په‌یامنێره چالاكه‌كانی ناو شاری سلێمانی.
په‌رژین حه‌سه‌ن به‌دوالاپه‌ڕه‌ی وت: زیاتر له ساڵێكه وه‌ك په‌یامنێر له كه‌ناڵی BMC كارده‌كه‌م، پێشتریش له ده‌زگای میدیایی چاو كارمكردووه، گرنگه رۆژنامه‌نووسان پیشه‌ییانه و ئیتیكیانه كاربكه‌ن و زانیارییه‌كانیان بگوازنه‌وه، خۆشم به‌وپێیه‌ی ده‌رچووی راگه‌یاندنم و له كاره‌كانمدا ره‌چاوی ئیتیكی كاری رۆژنامه‌نووسیم كردووه و هه‌ر له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا كارده‌كه‌م.
وتیشی: هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵێك بابه‌تی هه‌ستیار هه‌ن له كاركردندا بۆ خانمی رۆژنامه‌نووس قورسه ده‌ستیان بۆ به‌رێت، به‌ڵام ده‌بێت ژن له‌و كاره قورس و زه‌حمه‌تانه به‌هێزتر بێت كه دێنه رێگه‌ی، نه‌وه‌ستێت و كۆڵ نه‌دات، چونكه به‌رده‌وام بوون به‌هێزت ده‌كات، ده‌كرێت ژنیش ببێته رۆژنامه‌نووسێكی لێهاتوو و چالاك، خۆشبه‌ختانه له ئێستادا به‌ده‌ر له كاری میدیایش له كایه جیاوازه‌كاندا خانمان پۆستی باڵایان هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش توانای خانمان ده‌رده‌خات له هه‌رێمی كوردستان.
محه‌مه‌د تۆفیق نه‌ورۆڵی