كاروانی یارییەكانی دووەمین نەیشنس لیگی خانمانی ئەوروپا – 2025، كەوتەڕێ و سێ جەولە لە یارییەكانیشی بەڕێوە چوون، ئەمڕۆش سێشەممە جەولەی چوارەمی یارییەکانی دەکرێن.
هەروەك لە سیستمی نەیشنس لیگدا پەیڕەو دەكرێت، سەرجەم هەڵبژاردەكانی خانمانی ئەوروپا بەسەر 4 ئاست یان خولی (A-B-C-D) دا دابەشكراون، هەر ئاستەش چوار گروپی 4 هەڵبژاردەیی لەخۆ دەگرێت، ئەوەتا ئاستی (A) كە هەڵبژاردە بەهێزەكانی لەخۆگرتووە، بەمشێوەیە بەسەر چوار گروپدا دابەشكراون:
*گروپی یەكەم (سكۆتلەندا، هۆڵەندا، ئەڵمانیا، نەمسا).
*گروپی دووەم (سویسرا، نەرویج، ئایسلەندا، فەرنسا).
*گروپی سێیەم (ئیسپانیا، پورتوگال، ئینگلتەرا، بەلجیكا).
*گروپی چوارەم(ئیتاڵیا، دانیمارك، سوید، وێڵز).
لەسەرجەم ئاستەكانی ئەم پاڵەوانێتییەدا، هەرسێ جەولەی یەكەم و دووەم و سێیەمی یارییەكان، رۆژانی 21 و 25/2 ، 4/4 كراون، ئەمشەویش جەولەی چوارەم دەکرێن، تەواوی ئەنجامی یارییەكانی هەرسێ جەولەکەی ئاست یان خولی (A) بەمشێوەیە بوون:
جەولەی یەكەم
*گ 1(هۆڵەندا 2×2 ئەڵمانیا)(نەمسا 1×0 سكۆتلەندا).
*گ 2(سویسرا 0×0 ئایسلەندا)(فەرەنسا 1×0 نەرویج).
*گر 3(ئیسپانیا 3×2 بەلجیكا)(پورتوگال 1×1 ئینگلتەرا).
*گر 4 (دانیمارك 1× 2 سوید)(ئیتاڵیا 1×0 وێڵز).
جەولەی دووەم
*گ1 (سكۆتەلەندا 1×2 هۆڵەندا)(ئەڵمانیا 4×1 نەمسا).
*گ2 (نەرویج 2×1 سویسرا)(فەرەنسا 3×2 ئایسلەندا).
*گ 3 (ئینگلتەرا 1× 0 ئیسپانیا)(بەلجیكا 0×1پورتوگال).
*گ4 (ئیتاڵیا 1×3 دانیمارك)(وێڵز 1×1 سوید).
جەولەی سێیەم
*گ1 (هۆڵەندا 3×1 نەمسا)(سکۆتلەندا 0×4 ئەڵمانیا).
*گ2 (ئایسلەندا 0×0 نەرویج)(سویسرا 0×2 فەرەنسا).
*گ 3 (پورتوگال 2×4 ئیسپانیا)(ئینگلتەرا 5×0 بەلجیکا).
*گ4 (سویسرا 3×2 ئیتاڵیا )(وێڵز 1×2 دانیمارک).
ئەمڕۆش سێشەممە 8/4/2025 یارییەكانی جەولەی چوارەم بەمشێوەیەی لای خوارەوە دەکرێن:
جەولەی چوارەم
*گ1 (ئەڵمانیا×سکۆتلەندا)(نەمسا×هۆڵەندا).
*گ2 (ئایسلەندا×سویسرا)(نەرویج×فەرەنسا).
*گ3(ئیسپانیا×پورتوگال) (بەکجیکا×ئینگلتەرا).
*گ4(دانیمارک×ئیتاڵیا)(سویسرا×وێڵز).
ئەم یارییانەی پاڵاوتن لەسەرجەم ئاست و گروپەكاندا تا مانگی مەی(5) ی ئایندە دەوەستن و پاشان 5/5 یارییەكانی جەولەی پێنجەم دەکرێن.