قوباد تاڵەبانی: یۆنان ئامادەیی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خۆڵ و خاشاکی تانجەڕۆ

07:00 - 2025-04-10
کوردستان
135 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە پەراوێزی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی لە یۆنان لەگەڵ وەزیری وزەی یۆنان کۆبوەوە.

قوباد تاڵەبانی لە هەژماری خۆی رایگەیاندوە، "لەگەڵ ستاڤرۆس پاپاستاڤرو، وەزیری وزەی یۆنان باسی وزەی نوێبووەوە و کاریگەری نەرێنی گۆڕانی کەشوهەوامان لەسەر کوردستان کرد، بەڵێنیدا هانی پسپۆڕان و کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی خۆیان بدات هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن بۆ کارکردن لە بواری وزەی نوێبووەوەدا".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها باسمان لە چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەی خۆڵ و خاشاک و پاشماوەکان و بە تایبەتیش کێشەی تانجەڕۆمان کرد. حکومەتی یۆنان کە لە پێنج ساڵی رابردوودا توانیوویەتی بە شێوەیەکی زانستی کێشەی پاشماوەکان چارەسەر بکات، لەمبارەیشەوە ئامادەییان دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی تانجەڕۆ لەڕووی پسپۆڕییەوە هاوکاری هەرێم بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان