بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدی جەژنی (چارشەمبا سۆر) گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برا ئێزدییەکان لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەین و هیوای جەژنێکی پڕ لە خۆشی و کامەرانیان بۆ دەخوازین.
ئێزدییەکان پێکهاتەیەکی رەسەنی کوردستانن و لەمێژووی کۆن و نوێدا چەندین جار رووبەڕووی پەلاماردان و نەهامەتی بوونەتەوە.
ئەمڕۆ لەم جەژنەدا هەنگاوەکانی گەڕاندنەوەی ژیانی شکۆمەندانە بۆ ئێزدییەکان لەشەنگال و دەوروبەری کارو ئەرکی خێراترکردنی هەموانە لە لایەنە سیاسییەکان و حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی تاوەکو گرەنتی ئۆقرەیی یەکجارەکیان بۆ دابین بکەین و رووبەڕووی هیچ مەترسییەکی پەلاماردان نەبنەوە.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان