ئیسرائیل سوپای نوێی سوریا وەك مەترسییەك بۆ خۆی دەزانێت، لەدوای دەستپێشــــخەرییەكەی ترەمپیشەوە، توركیا و ئیسرائیل لە ئازەربایجان كۆبوونەوە بۆ دانانی میكانیزمێك بۆ پێشگرتن لە ئەگەری توندبوونی ململانێی نێوانیان لە سوریا، بەڵام تا ئێستا دیار نییە گەیشتوونەتە چ ئەنجامێك.
رۆژنامەكە بە ئاماژەدان بەوەی كە ئامانجی ئیسرائیل روون و ئاشكرایە، رایگەیاندووە: پلانی ئیسرائیل ئەوەیە كە وڵاتانی بچووك و لاواز و ناسەقامگیر لە دەوروبەری هەبێت، ئەوان هەمیشە كاریان بۆ ئەمە كردووە، هێرشەكانیان بۆ سەر لوبنان و ئوردن و لەوێشەوە بۆ سەر سوریا نموونەی ئەمەن، ئێستا دەیانەوێت سوریا دابەش بكەن بەسەر 4 یان 5 بەش، ئەوان دەیانەوێت سوریا دابەش بكرێت بۆ ئەوەی مەترسی بۆ سەریان دروست نەكات.