یوسرا و نیللی کەریم لە درامایەکی نوێدا

10:12 - 2022-08-07
هەمەرەنگ
396 جار خوێندراوەتەوە

دوای دابڕانێکی کەم لە بواری هونەری، جارێکی تر ئەکتەر و سینەماکاری میسری «یوسرا» دەگەڕێتەوە بواری نواندن و لە درامایەکی نوێدا رۆڵدەبینێت.
«روز وليلى» ناوی دراما نوێکەیە و «یوسرا» شانبەشانی ئەکتەری دیاری بواری دراما «نیللی کەریم» رۆڵی سەرەکی دەبینێت و ئەمەش دەبێتە یەکەم کاری هاوبەشی ئەم دوو هونەرمەندە بەناوبانگەی میسر کە لە درامایەکدا بەیەکەوە رۆڵ ببینن.
دراماکە نووسینی سیناریۆنووسی بەریتانی «کریس کۆل» و هەروەها دەرهێنەری تەلەفزیۆنی بەریتانی «ئادریان شیرگۆڵد» دەرهێنەرێتی و  دراماکە نزیکەی 15 ئەڵقەیە، هەروەها جگە لەم دوو خانمە ئەکتەرە ژمارەیەک ئەکتەری تر رۆڵدەبینن، لەوانە: «ئەحمەد وەفیق، تیام قمر، هشام عاشور» و چەندین ئەکتەر و هونەرمەندی تر.
شایەنی باسە هەریەکە لە «یوسرا» و «نیللی کەریم» لە ژیانی هونەرییاندا پێشتر و بە جیا لە چەندین دراما و فیلمی سینەماییدا شانبەشانی ئەکتەرە ناودارەکانی میسر رۆڵیان بینیووە و بۆ ئەو بەشدارییانەشیان چەندین جار رێزیان لێنراوە و خەڵات کراون.
ئومێد محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان