شتێک، دەیەوێت لە بازنەی بێدەنگییەوە بێتە دەرێ!

10:14 - 2022-08-07
هەمەرەنگ
143 جار خوێندراوەتەوە

لە دووتووێی 162 لاپەڕەدا کتێبی «شتێک، دەیەوێت لە بازنەی بێدەنگییەوە بێتە دەرێ!» نووسینی «ئیتالۆ کالڤینۆ» و هەڵبژاردن و وەرگێڕانی «عیسا چیایی» چاپ و بڵاوکرایەوە و یەکێكی ترە لە بڵاوکراوە نوێکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
لە پێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: «کالڤینۆ لەو بەرزەخەوە دەنووسێت کە زۆربەمان ناوێرین بە ئاشکرا باسیان بکەین، بەرزەخێکە بۆ پێوانەکردنی ئەو مەودایەی کە دەکەوێتە نێوان نووسەر و خوێنەرەوە، ئەو سنوورەی کە نووسەران لێیەوە لەگەڵ خوێنەردا دەوەستن. بەلای زۆر کەسەوە خوێنەر و خۆشەویستی خوێنەر، زۆرجاران وا لە نووسەر دەکات کە لە نووسیندا بە ناچاری سازشی هونەری بکات، بۆیە ئەو خوێنەر بە خوێنمژی خۆی دەزانی، لە شوێنێکدا وتوویەتی خوێنەر تەواو سەربەستە لە لێکدانەوەی چیرۆکەکانیدا، چۆنی دەوێ وای لێکبداتەوە، یان بە هیچ شێوەیەک بۆ لێکدانەوەی نەگەڕێ و تەنها بۆ کاتکوشتن بخوێنێتەوە.
دیلان محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان