سەرۆک بافڵ بۆ وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران: چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان، باشترین بژاردەیە

10:21 - 2025-04-20
کوردستان
50 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە عەلی ئەکبەر ساڵحی، وەزیری پێشووتری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.

لە دیدارێکدا باس لە پەیوەندییە دۆستانە و لە مێژینەکانی هەردوولا لە سەرجەم بوارەکاندا کرایەوە لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی هەموو لایەنەکان کرایەوە لەپێناوی پاراستنی سەقامگیری و ئارامی و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە گرژییەکان.

سەرۆک بافڵ بە گەشبینییەوە لە گفتوگۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکای رووانی و هیوای خواست ئەمە سەرەتایەکی گرنگ بێت بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و جەختیکردەوە کە چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان باشترین بژاردەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەسەر پرسەکان.

لای خۆشییەوە، عەلی ئەکبەر ساڵحی بە رێزەوە ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی سەرۆک مام جەلالدا لە بنیادنانی پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان هەردوولا و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی کە ئەمڕۆ یەکێتی بەهەمان سیاسەت و پێگەیەکی بەهێزەوە درێژە بە کاری خۆی دەدات.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان