هەنگاوێک بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی

11:45 - 2022-08-08
هەمەرەنگ
294 جار خوێندراوەتەوە

لە دووتووێی 266 لاپەڕەدا کتێبی «هەنگاوێک بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی» نووسینی «ئیسماعیل مەحموودی» چاپ و بڵاوکرایەوە و یەکێكی ترە لە بڵاوکراوە نوێکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
لە بەشێکی کتێبەکەدا هاتووە: «فەرهەنگ و شارستانییەتی نوێی رۆژئاوایی کە بە مۆدێرنێتە ناسراوە، بەرهەمی هەوڵی فیکری ئینسانی ئەوروپییە لە سەدەی دوانزەوە هەتا سەدەی نۆزدەهەمی زایینی، ئەم فەرهەنگە نوێیە خاوەن دوو تایبەتمەندی سەرەکی ئیرادەی ناسینی جیهان و زاڵبوون بەسەر جیهاندایە و هەر ئەم دوو تایبەتمەندییە لە سەدەی شازدەیەمەوە هێدی هێدی رۆژئاوای کردە خاوەن هەژموونی زاڵ لە دونیای سیاسەت و فەرهەنگ و زانستدا. هەژموونی مۆدێرنێتەی رۆژئاوایی رۆژهەڵات و بە تایبەتتر وڵاتانی ئیسلامی ناچارکرد بە پەرچەکرداری وەک رووبەڕووبوونەوە، لاساییکردنەوە، هەوڵ بۆ بە رۆژئاوایبوون و تەنانەت دژایەتی و رەتکردنەوە و هەوڵدان بۆ ناسینی ئەو هەژموونە».

دیلان محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان