یادی105 ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی پێشکەوتن

01:58 - 2025-04-29
کەلتور
32 جار خوێندراوەتەوە

نەرمین عوسمان محەمەد

ئەمڕۆ 105 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دەرچوونی رۆژنامەی پێشکەوتندا، کە یەکەمین رۆژنامەیە بە زمانی کوردی لە باشووری کوردستان دەرچووە.
ئەم رۆژنامەیە لە لایەن میجەرسۆن، حاکمی ئینگلیز لە سلێمانی، یەکەم ژمارەی لە 29/4/1920 دەرچووە و توانرا تاوەکو مانگی تەمموزی ساڵی 1922، 118 ژمارەی لێ چاپ بکرێت.
ئەم رۆژنامەیە، رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە بەرەو پێشچووونی زمانی کوردیدا، بەجۆرێک زمانەکەی کردە زمانی رەسمی بە تەیبەتی لە نووسینی ناوی هەندێک شار و ناوچەدا.
جگە لەوە ئەم رۆژنامەیە پێشبڕكێیەکی راگەیاند بۆ پاککردنەوەی زمانی کوردی لە وشەی عەرەبی و تورکی و فارسی و خەڵاتی بۆ پێشبڕکێکە دانا و گرنگییەکی زۆری بە مێژوو و ئەدەبی کلاسیکی کوردیشداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان