دۆخی كۆچەران

09:41 - 2022-08-09
جیهان
106 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بەیاننامەیەكی پاسەوانی ئێشكگریی تونس كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە «هێزەكانیان 225 كۆچەریان رزگار كردووە، كە هەوڵیانداوە خۆیان بگەیەننە ئیتالیا».
لە مانگی تەمموزی رابردووشدا، پاسەوانی ئێشكگریی تونس رایگەیاند: لە چەند پڕۆسەیەكی جیاجیادا لە كەناراوەكانی باشوور ‌و باكوور ‌و خۆرهەڵاتی وڵاتەكەیان، 455 كۆچەریان رزگار كردووە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی ناوخۆی ئیتالیاش، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا 22ی تەمموز، 34 هەزار كۆچەر خۆیان گەیاندۆتە ئیتالیا، لە كاتێكدا، لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا، 25 هەزار كەس بۆ ئەو وڵاتە پەڕیبوونەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان