پیرۆزبایی قوباد تاڵەبانی

09:50 - 2022-08-09
کوردستان
370 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز كاك محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان 
بەڕێزان ئەندامانی سەركردایەتی و كادر و لایەنگرانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان

بەبۆنەی یادی 46ەمین ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین لە خەباتی سیاسی دا. 
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە وێستگە جیاكانی خەباتیدا رۆڵێكی نیشتمانیانەی نواندووە و چەندین رۆڵەی خۆی كردۆتە قوربانی رزگاریی كوردستان و داكۆكیكردن لە مافە رەواكانی.
بۆ حزبە تێكۆشەرەكەتان دەخوازین بەهەمان گوڕوتینی ساتی دامەزراندنییەوە بەردەوام بێ و كاربكات بۆ یەكڕیزیی نێو ماڵی كورد بەتایبەتی لە مەسەلە چارەنووسسازەكاندا و بەشێك بێت لە هەوڵەكانی چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و دۆخە چەقبەستووەكان و كاربكات بۆ بەدیهێنانی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان. 

قوباد تاڵەبانی  سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

بابەتە پەیوەندیدارەکان