ئەندازیارێك هۆشداری لە تەقینەوەیەکی گەورە لە تورکیا دەدات

05:38 - 2025-05-03
جیهان
46 جار خوێندراوەتەوە

هەڵگرتنی غاز لە کۆگایەکی دەریای مەڕمەڕە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئیستەنبوڵ و ئەندازیارێکی تورکیا دەڵێت، هێندەی بۆمبێكی ئەتۆمی زیان دەگەیەنێت.

لەدوای بومەلەرزەكەی 23ی مانگی رابردوو لە دەریای مەڕمەڕەی توركیا، پسپۆڕان و ئەندازیارانی توركیا هۆشداری دەدەنە حكومەتی وڵاتەكەیان بۆ گواستنەوەی ئەو كۆگا غازەی كە لەناو دەریاكە جێگیر كراوە لە نزیك ئیستەنبوڵ.

 گۆشار بویوك ئەندازیار لە كۆگا غازییەكە رایگەیاندووە، کۆگاکە هێندەی بۆمبێكی ئەتۆمی مەترسیدارە بۆ ئیستەنبوڵ و لە ئەگەری هەر بومەلەرزەیەكدا، بەهۆی فشار و پاڵەپەستۆی دەریاوە دەتەقێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان