کەمیی ئاوی بەنداوی دوکان، بەرهەمهێنانی کارەبای راگرت

07:33 - 2025-05-03
کوردستان
45 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بەنداوی ئاوی دوکان رایگەیاند، کەمیى ئاستى ئاوى بەنداوەکە بووەتە هۆى راگرتنى بەرهەمهێنانى کارەبا، کە یەک تۆڕباین کارى دەکرد و 40 مێگاوات کارەبای بەرهەم دەهێنا.

لەلایەکی دیکەوە، گوتەبێژى کارەباى سلێمانى رایگەیاند، وەزارەتى کارەبا پشت بە وێستگە گازییەکان دەبەستێت بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا و دوورکەوتووەتەوە لە وێستگەکانى کارۆ ئاوى، بەهۆى کەمیى ئاوى گلدراوەى بەنداوەکانى هەرێمى کوردستانەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان