زاهیر جەلال و گۆرانی دانە دانە

10:20 - 2025-05-06
هەمەرەنگ
115 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند زاهیر جەلال نوێترین گۆرانی خۆی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بە ناوی (دانە دانە) بڵاوكردەوە.
لەوبارەیەوە هونەرمەند زاهیر جەلال بە دوالاپەڕەی وت: گۆرانی دانە دانە، بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ-ە،  ئاواز و هۆنراوەكەی فۆلكلۆرە، دەنگ و میوزیك (ئەمیر ئەرسەلان) میكس و مایسترینك (ستۆدیۆ ژێدار) لە هەڵەبجەی شەهید، مۆنتاژ و رەنگ (هێژا عەبدوڵڵا)، ئەحمەد محەمەد كاری كامێرا و دەرهێنانی بۆ كردووە. 
وتی: سوپاسی كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان و رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنی (CDO) و رۆژنامەی كوردستانی نوێ و پاركی هەواری شار و كافێ ماڵی داربەڕوو و ئەكتەرەكان رێژوان مستەفا و بێلان محەمەد دەكەم، كە لەم كارەدا هاوكارم بوون.  
هونەرمەند زاهیر جەلال هاشم ساڵی 1961 لە سلێمانی لەدایكبووە و تا پۆلی دووی ناوەندی خوێندوویەتی و لەبەر بارودۆخی سیاسی وازی لە خوێندن هێناوە. 
 هەر لە قۆناغی خوێندنی سەرەتاییەوە توانای نواندن و دەنگخۆشی تێدا بووە و مامۆستاكانی وانەی سروود لە زۆربەی بۆنەكاندا بەشدارییان پێكردووە بە تایبەتی لە ساڵانی 1983 و 1984. 
هونەرمەند زاهیر جەلال زیاتر لە 100 گۆرانی و مەقام و سروودی هەیە و یەكەمین گۆرانیشی، گۆرانی (لەرزان لەرزان)-ە بووە كە بۆ تەلەفزیۆنی كەركوك تۆماری كردووە. زاهیر جەلال زۆرجار باسی لەوە كردووە كە زیاتر حەزی لە نواندن بووە تا گۆرانی وتن، چونكە نواندن لای خولیایەك بووە و هەر ئەوەش وایكردووە كە بەشداری لە چەندین شانۆگەری و فیلمدا بكات. 
جەواد حەیدەری 

بابەتە پەیوەندیدارەکان