مەڵبەندی كوردۆلۆجی زانكۆی سلێمانی كۆڕێكی تایبەت بۆ ناساندن و خوێندنەوەی دیوانە شیعری (تەمەن)ی ئەحمەد محەمەدی شاعیر رێكدەخات. لەو كۆڕەدا د. دڵشاد مستەفا خوێندنەوەیەك بۆ دیوانەكەی شاعیر دەكات و لە كۆتاییشدا دیوانەكە بە ئیمزای شاعیر دەبەخشرێتە ئامادەبوان.
كۆڕەكە سەعات 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 7/5/2025 لە هۆڵی داودبەگی جاف لە مەڵبەندی كوردۆلۆجی لە شەقامی كانێسكان بەڕێوەدەچێت.
باشیلا جەعفەر