هاتوچۆی سلێمانی: رەشکردنی جامی دواوەی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە

01:52 - 2025-05-08
کوردستان
112 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، ئەو دەنگۆیانە راستنین کە رەشکردنی جامی دواوەی ئۆتۆمبێل رێگەپێدراوبێت.

راشیگەیاندووە، ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ژمارەیەک لەو دوکانانەی جوانکاری ئۆتۆمبێل دەکەن، دەنگۆی ئەوە بڵاودەکەنەوە کە رەشکردنی جامی دواوەی ئۆتۆمبێل ئاساییە، بەڵام هەر شۆفێرێک بەبێ رەزەمەندی و بە و رێژەیەی دیاریۆرەوە جامی ئۆتۆمبێلەی رش بکات، 500 هەزار دینار غەرامە دەکرێت و بۆ ماوەی سێ رۆژ ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان