تورکیا ئاوی پێویست بۆ عیراق بەردەداتەوە

08:56 - 2025-05-13
عیراق
35 جار خوێندراوەتەوە



عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق رایگەیاند، توركیا بەڵێنیداوە بڕی پێویست ئاو بۆ عیراق بەربداتەوە، لەگەڵ ئێرانیش لە گفتوگۆدان بۆچارەسەركردنی دۆسێكانی ئاو.

وتیشی، لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ توركیا، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵ و كاروباری ئاوی توركیا و راوێژكاری سەرۆك كۆماری توركیا بۆ دۆسێی ئاو كۆبووەتەوە و داوایكردوە لە وەرزی هاویندا توركیا بری پێویست ئاو بۆ عیراق بەربداتەوە، بە تایبەتی كە ئەمساڵ ئاماژەكانی وشكەساڵی و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەركەتون، لەوبارەیەشەوە هەردوولا لێكتێگەیشتنیان هەبوو.

وەزیری سەرجاوەکانی ئاوی عیراق دەڵێت، لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بڕی پێویستی ئاوی رووباری كارون بەربدەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان