فه‌هیمه سابیر چالاكوانی بواری رێكخراوكان و داكۆكیكار له مافه‌كانی ژنان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ، تیشك ده‌خاته سه‌ر كتێبی
(تێڕوانینێكی ره‌خنه‌گرانه بۆ پرسی ژن)، كه له نووسینی خۆیه‌تی و له كۆڕێكی تایبه‌ت له ساڵۆنی لاپه‌ڕه 9ی ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رۆژی 10/5/2025 ناساندنی بۆ كرد.
له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: جگه له كتێبی ( تێڕوانینێكی ره‌خنه‌گرانه بۆ پرسی ژن)، سێ كتێبی دیكه‌م به‌ناونیشانی (هه‌نگاوێك به‌ره‌و سۆسیال دیموكرات، كۆمه‌ڵێك پرسی سیاسی گرنگ، سێ سه‌ركرده‌ی شۆڕشگێری ژن) چاپكردووه، له‌و كتێبانه هه‌وڵمدا پرسی ژن و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان به‌ره‌و پێش ببه‌م، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕێك بۆ ناساندنی دواین كتێبم به‌ناوی (تێڕوانینێكی ره‌خنه‌گرانه بۆ پرسی ژن)، كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كچان و ژنان ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆیه‌كی گه‌رم له‌باره‌ی پرسی ژنان و مافه‌كانیان به‌ڕێوه‌چوو.
وتیشی: ئێمه وه‌ك چالاكوانی بواره‌كانی رێكخراوه‌یی و داكۆكیكار له مافه‌كانی ژنان، هه‌میشه هانی كچان و ژنانم داوه بخوێننه‌وه و خۆیان پێبگه‌یه‌نن، چونكه به خوێندنه‌وه ده‌توانن د‌رك به‌مافه‌كانیان بكه‌ن و هزر و تێڕوانیان بۆ ژیان بگۆرێت.
راشیگه‌یاند: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له كتێبكه‌مان ته‌ئكیدم كردۆته‌وه، له‌وه‌ی مه‌رج نییه ته‌نیا ئه‌و ژنانه‌ی له‌ده‌ره‌وه كارده‌كه‌ن و پله و پۆستیان هه‌یه هۆشیارتربن له‌ژنانی ماڵه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه زۆرێك له كچان و ژنان كه به‌چه‌ندین هۆكار ده‌رفه‌تیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه بێنه ده‌ره‌وه و تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگه‌بن، به‌ڵام كه‌سانی زۆر هۆشیار و به‌توانان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویستیان به هاندان و ده‌ستگرتنه، یه‌كێك له‌و رێگانه هاندانیانه بۆ خوێندنه‌وه، ئه‌وكات به‌هه‌ره‌و تواناكانیان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌روه‌ك له كتێبی ( تێڕوانینێكی ره‌خنه‌گرانه بۆ پرسی ژن) ئاماژه‌م بۆ كردووه، ئه‌وكاته‌ی ژنان كارده‌كه‌ن ده‌بنه هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و متمانه په‌یدا ده‌كه‌ن، كه ده‌توانێت خه‌بات دژی چه‌وسانه‌وه‌ی خۆی وه‌ك ژن بكات، بۆیه زۆر گرنگ ژن رزگار بێت له گۆشه‌گیری.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانی فه‌هیمه سابیر رایده‌گه‌یه‌نێت: سۆسیال دیموكراته‌كان به‌شداریی ژن له‌كاری ناو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌خاڵی ده‌ستپێك و مه‌رجی رزگاری سیاسی و یاسایی و ره‌گه‌زی ژن داده‌نێت، له‌و باره‌یه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك حزبێكی سۆسیال دیموكرات، هه‌رله سه‌ره‌تاوه كاری بۆ رێكخستنی ژنان كردووه له نێو ئۆڕگانه‌كانی خۆی، له‌دوایین كۆنگره‌شدا ده‌رفه‌تی زیاتری به‌ژنان داوه، تاكو له‌دامه‌زراوه جیاجیاكان رۆڵیان هه‌بێت.