ئا: كوردستانی نوێ، هەولێر
ته‌نیا كه‌ریم ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماكار له وەڵامی چه‌ند پرسیارێكی كوردستانی نوێ، تیشكده‌خاته سه‌ر سینه‌ما و گرنگی ئه‌و هونه‌ره بۆ میلله‌تان، هه‌روه‌ها ئاستی فیلمه‌كانی سینه‌ما له كوردستان، هاوكات ئاماژه به‌و مه‌رجانه ده‌كات كه پێویسته بۆ سه‌ركه‌وتنی فیلمێكی سینه‌مایی هه‌بێت، له‌وانه پێگه‌یاندنی ئه‌كته‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری بۆ راكێشانی بینه‌ر بۆ هۆڵه‌كانی سینه‌ما.
له‌و باره‌یه‌وه وتی: تاكو ئێستا له كوردستان سینه‌مامان نییه، به‌ڵكو ده‌توانم بڵێم فیلمی سینه‌مامان هه‌یه، خۆی سینه‌ما فۆڕمێكی تایبه‌تی هه‌یه، ئێمه ئه‌و فۆڕمه‌مان نییه، بۆئه‌مه‌ش ده‌بێت ده‌وڵه‌ت و كیانێكی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی سینه‌مامان هه‌بێت، پێویسته خاوه‌نی زمانێكی ستاندارد بین، به‌جۆرێك هه‌موو كوردی تێبگات و ببێته زمانێكی جیهانی، تاكو میلله‌تانیش وه‌ریبگێرنه سه‌ر زمانه‌كانی خۆیان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی سینه‌ما بین، پێویسته چیڕۆكی كوردی خۆمان هه‌بێت و ته‌نیا كاریگه‌ریی میلله‌تانی دیكه‌ی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت، چونكه هه‌ر چیرۆكێك گوزارشت له مێژوو و كه‌لتوری میلله‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌كات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ڕووی ته‌كنیكه‌وه گرنگه پێش بكه‌وین، ئه‌وه‌شی تایبه‌ته به فیلمی سینه‌ما له كوردستان، پێموایه به‌راورد به وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر جگه له ئێران له ئاستێكی باشداین.
له‌باره‌ی ئاستی ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندانی بواری سینه‌ما له كوردستان وتی: به‌شی زۆری ئه‌كته‌ری كورد ئه‌كادیمی نین، به‌ڵكو حه‌ز و ئاره‌زوویان بۆ هونه‌ر هه‌یه و خۆیان به‌هه‌ره‌یه‌كی خۆڕسكیان تێدایه، چونكه كاری نواندن خۆی زانسته، هه‌ركاتێك ئه‌كته‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی پێگه‌یشتبێت، ده‌توانێت هه‌موو جه‌سته‌ی بۆ نواندن به‌كاربهێنێت و چێژ به چیرۆكه‌كه و به بینه‌ریش ببه‌خشێت، هه‌ركاتێك ئه‌و چێژه‌ی هه‌بوو، واتا فیلمێكی سه‌ركه‌وتووه و ئه‌كته‌رێكی پڕۆفیشناڵ و ئه‌كادیمییه، هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ری له‌و جۆره توانای بینینی رۆڵی هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌كی ناو فیلمه‌كه هه‌یه.
له‌باره‌ی بوونی هۆڵی سینه‌ما ته‌نیا كه‌ریم وتی: ئێمه له كوردستان گرفتی نه‌بوونی هۆڵی سینه‌مامان نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی راكێشانی جه‌ماوه‌رمان هه‌یه بۆ هۆڵه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته خه‌ڵك له قۆناغی منداڵییه‌وه بۆ بینینی فیلم په‌روه‌رده بكرێت، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر له رێگه‌ی سینه‌مای گه‌ڕۆك و داتاشۆوه فیلمی په‌روه‌رده‌یی له گوند و دێهاته‌كان په‌خش ده‌كرا، ئه‌مه وا ده‌كات هه‌ستی بینه‌ر به‌لای فیلم رابكێشێت، نه‌وه‌ك ته‌نیا بۆ بینینی فیلمێك و چێژ وه‌رگرتنێكی كاتی، به‌ڵكو واده‌كات به‌هه‌ره و توانای كه‌سه‌كان له‌رێگه‌ی ئه‌و فیلمانه بدۆزرێته‌وه و دواتر سوودیان لێوه‌ربگیرێت.