كتێبی (ده‌وڵه‌تی میرنشینی سۆران 1813 - 1847) له نوسینی رووناكبیر و سیاسه‌ته‌مه‌دار (ئارێز عه‌بدوڵڵا)یه، كتێبه‌كه له پێنج به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه و رۆژی 10ی ئه‌م مانگه له‌به‌شی رووناكبیری مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه خوێندنەوە و ناساندنی بۆ كرا، كتێبەکە باس له‌رووداوه‌كانی سه‌رده‌می میرنشینی سۆران ده‌كات، نووسه‌ر هه‌وڵیدا سوود له سه‌رچاوه مێژووییه‌كان وه‌ربگرێت، بۆ ساغكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه كه پێشتر یه‌كلانه‌كرابۆوه، له‌و باره‌یه‌وه كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا پێداچوونه‌وه‌یان به كتێبه‌كه‌دا كردووه، له‌هه‌ردوو رووی زمانه‌وانی و مێژووییه‌وه.