هالكی ئه‌ستێره‌ی دیاری به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مینیرۆ نهێنیه‌كی سه‌یری خۆی ئاشكرا كرد كه بووه‌ته جێی باس و خواسی هانده‌ران و سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی به‌رازیلیش به گرنگیه‌كی زۆره‌وه باسیان لێوه‌كردوه.
زۆر كات یاریزانان له‌سه‌ر پرۆگرامی تایبه‌تی خواردن ده‌ۆڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی هه‌فته یاخود مانگ چه‌ند كیلۆگرامێك كێشیان كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هالكی به‌رازیل له‌ماوه‌ی 90 ده‌قیقه شه‌ش كیلۆگرام كێشی كه‌میكردوه.
هالك له میانی دیدارێك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی گلۆبۆ باسی له یارییه‌كی یانه‌كه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌و یارییه زۆرترین رێژه‌ی شله‌مه‌نی له له‌شیدا كه‌میكردوه‌و به‌هۆیه‌وه 6 كیلۆگرام له كێشی له‌ده‌ستداوه.
هالك وتی: دوای یارییه‌كه بانگ كرام بۆ پشكنینی ماده‌ی وزه‌به‌خش، به‌ڵام نه‌مده‌توانی میز بكه‌م، به‌ر له یارییه‌كه كێشم 97 كیلۆگرام بوو، به‌ڵام دوای یاری بووم به 91، به‌ناچاری 4 سه‌عات مامه‌وه‌و نزیكه‌ی 30 لیتر ئاوم خوارد بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینه‌كه‌م بۆ بكرێت.
كاستی پزیشكی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مینیرۆش ئه‌مه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه داوه هالك له هه‌ر یارییه‌ك چه‌ند كیلۆگرامێك كێشی كه‌م ده‌كات و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به سروشتی جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه.
رۆبه‌رتۆ شیاری یه‌كێك له ئه‌ندامانی كاستی پزیشكی یانه‌كه وتی: هالك ئاره‌ق زۆر ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای وایه جه‌سته‌ی گه‌رمی زۆر ده‌رده‌داته ده‌ره‌وه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كیلۆگرامێك كێشی كه‌م ده‌كات، ئه‌مه‌ش هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، ته‌نها پێویسته به خێرایی شلمه‌نی بخوات.