رۆبه‌رت كیۆساكی: نرخی بیتكۆین به‌رز ده‌بێته‌وه‌

01:57 - 2025-05-19
ئابووری
14 جار خوێندراوەتەوە

رۆبه‌رت كیۆساكی، خاوه‌نكاری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی و خاوه‌نی كتێبی (باوكی زه‌نگین و باوكی هه‌ژار) له‌ ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی له‌ ئێكس (تویته‌ری جاران)دا رایگه‌یاند: به‌های بیتكۆین له‌ ساڵی 2025دا به‌ رێژه‌ی %100 به‌رز ده‌بێته‌وه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، قازانجی سه‌ره‌كی له‌ كڕین و فرۆشتنی بیتكۆیندا نییه‌، به‌ڵكو قازانج له‌وه‌دایه‌ بیتكۆین بكڕیت و هه‌ڵیبگریت، چونكه‌ نرخه‌كه‌ی به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ و پێشبینیش ده‌كه‌م نرخه‌كه‌ی بگاته‌ 250 هه‌زار دۆلار.
CNN

بابەتە پەیوەندیدارەکان