ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا، رایگەیاند پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، کە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند، راشکاوانە و مانادار و زۆر بەسوود بووە.
جەختیشیكردەوە، لەگەڵ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان رێککەوتووین کە روسیا یاداشتێک پێشنیاز بکات و ئامادەیە لەگەڵ لایەنی ئۆکرانی کاری لەسەر بکات سەبارەت بە رێککەوتنێکی ئاشتیی لە داهاتوودا.
پوتن ئاماژەی بەوەشکرد، یاداشتەکە ژمارەیەک هەڵوێست دیاری دەکات، وەک بنەماکانی چارەسەر و کاتی رێککەوتنی ئاشتیی. پۆتین سوپاسی ترەمپی کردووە بۆ رۆڵی ئەمریکا لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، کە ئاگربەستيش لەخۆبگرێت.