سه‌نته‌ری میوزیكی ئازاد هه‌ورامی ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی شنۆ شاسوار هاوسه‌ری شه‌هیدی سه‌ركرده ئازاد هه‌ورامی به مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی به‌هره‌مه‌ندان له كه‌ركوك دامه‌زراوه.
میوزیكژه‌ن رزگار حه‌مه‌ڕه‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میوزیكی ئازاد هه‌ورامی به دوالاپه‌ڕی وت: سه‌نته‌ره‌كه‌مان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا به بێبه‌رامبه‌ر خوله‌كانی خۆی بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ به‌رده‌وام بووه و تا هه‌نووكه زیاتر له 30 میوزیكژه‌نی پێگه‌یاندووه و له زۆربه‌ی فێستیڤاڵه‌كاندا به‌شدار بووین.
وتیشی: ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه بتوانین به شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی نه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ بواری میوزیك پێبگه‌یه‌نین له سه‌نته‌ره‌دا فێرخوازان فێری ئامێره‌كانی پیانۆ، كه‌مان، گیتار، ساز و عوود و شمشاڵ ده‌كه‌ین و خۆشبه‌ختانه توانیومانه چه‌ندین فێرخواز پێبگه‌یه‌نین كه ئێستا له ناو گروپه‌كانی میوزیكدا ژه‌نیارن و چه‌ندین به‌رهه‌می میوزیكیشمان له ستۆدیۆی ده‌نگی سەنته‌ره‌كه‌مان تۆماركردووه و بڵاومان كردۆته‌وه.
رزگار حه‌مه‌ڕه‌ئوف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه سه‌نته‌ره‌كه‌یان كه‌موكوڕییان زۆره به تایبه‌تی له ستۆدیۆ و ئامێره‌كاندا، بۆیه داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه ئاوڕ له‌و سه‌نته‌ره بده‌نه‌وه، چونكه تاكه سه‌نته‌ره له شاره‌كه كه هه‌ناسه‌ی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی تێدایه.
رزگار شوانی