شەقامەكانی خانەقی پاكدەكرێنەوە

11:31 - 2025-05-20
دووتوێ
16 جار خوێندراوەتەوە

 سەرۆكی شارەوانی خانەقی دووپاتی دەكاتەوە، بەپێی ئەو بەرنامەی دامانناوە و رۆژانە كاری لەسەر دەكەین تەواوی شەقام و گەڕەكەكانی شارەكە پاكدەكرێنەوە.
ئەندازیار مجبل جمیل سەرۆكی شارەوانی خانەقی بۆ كوردستانی نوێ وتی:  تەواوی گەڕەك و شەقامەكانی شارەكە پاكدەكەینەوە و هەڵمەتێكی گشتگیرە و دەبێت هاووڵاتیانیش هاوكارمان بن.
رونیشكردەوە: لەگەڕەكی 7ی نیسان و شەقامەكانی ناو بازاڕ و چەندین گەڕەكی تر پاكدەكەینەوە. 
سەرۆكی شارەوانی باسی لەوەشكرد: تەواوی زیادەڕەوی و هەر لەرێنمایی دەرچوونێك هەبێت لایدەدەین و دەمانەوێت سیمایەكی جوان بەشارەكە ببەخشین، بۆیە زۆر گرنگە هاووڵاتیانیش خۆیان هەست بەبەرپرسیاریەتی بكەن.
کوردستانی نوێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان