سەنتەرێكی راوێژكاریی زانستی لە خانەقی دەكرێتەوە

11:24 - 2025-05-20
دووتوێ
94 جار خوێندراوەتەوە
دكتۆر ئاراز فەریق زەینەڵ

سەرۆكی زانكۆی گەرمیان، مژدەی كردنەوەی سەنتەرێكی راوێژكاریی بۆ توێژینەوە و تەكنۆلۆژیای زانیاری تایبەت بە شاری خانەقی دەدات.
د.ئاراز فەریق زەینەڵ سەرۆكی زانكۆی گەرمیان لەو بارەیەوە بۆ دوو توێی كوردستانی نوێ وتی: كەمپی دووەمی زانگۆی گەرمیان لە شاری خانەقیە، سێ كۆلێژی گرنگ لەخۆدەگرێت، وەك دیارە كۆلێژی زانست و تەكنۆلۆژیامان لەو كەمپەیە، كۆمەڵێك مامۆستا و خوێندكاری بەتوانای تێدایە، دەمانەوێت دەرفەتی زیاتر بڕەخسێنین بۆ گەشەپێدانی زیاتری زانست و زانیاری و تەکنۆلۆژیا لە ناوچەكەدا، بۆیە بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن سەنتەرێكی  راوێژكاریی توێژینەوە و تەکنۆلۆژیای زانیاری لە كەمپەكە دەكەینەوە.
وتیشی: چەندین خزمەتگوزاریی زانستی لەخۆدەگرێت كە دیارترینیان پێشكەشكردنی راوێژكاریی زانستی و تەكنۆلۆژی، پاڵپشتیكردنی توێژەران و ئەكادیمییەكان لە هەڵبژاردنی ئامراز و تەكنیكە گونجاوەكان بۆ توێژینەوەكانیان، هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندەكانی توێژینەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.
سامان یاروەیس 

بابەتە پەیوەندیدارەکان