مێژووی هونەری فۆتۆگرافی لە رانیە

10:33 - 2025-05-21
هەمەرەنگ
13 جار خوێندراوەتەوە

نووسەر خەلیل عەلی، بەرگێكی تری كتێبی (مێژووی هونەری فۆتۆگرافی لە رانیە) بڵاوكردەوە و مێژووی ئەو چیرۆكانەمان بۆ دەگێڕێتەوە كە لە رانیە و دەورووبەریدا روویانداوە. 
ئەم كتێبە، دەبێتە بەرگی سێیەمی زنجیرە كتێبەكانی مێژووی هونەری فۆتۆگرافی لە رانیە، ئەمجارە كتێبەكە تایبەتە بە فۆتۆگرافەر (مەلا فاتیح). ئەم فۆتۆگرافەرە لە ساڵی 1954ەوە مێژووی كاركردنی لە بواری فۆتۆگرافی لە رانیە دەست پێدەكات تا ساڵی 1968و ستۆدیۆیەك بە ناوی (فاتیح عەسكەری) دەكاتەوە.
كتێبەکە هەزار و 300 وێنە و بەڵگەنامە لەخۆ دەگرێت كە نووسەر زانیاریی لەسەر هەموو وێنە و بەڵگەنامەكان دەخاتەڕوو. 
لە چاپخانەی (مەتین) لە تاران چاپكراوە. 
باشیلا جەعفەر 

بابەتە پەیوەندیدارەکان