ئەمڕۆ پێشمەرگە و گازی باكوور یارییەكی گرنگ دەكەن

10:41 - 2025-05-21
وەرزش
12 جار خوێندراوەتەوە

دوێنی سێشەممە 20/5، یارییەكانی هەفتەیەكی نوێ لە خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق بە یاریی نێوان هەردوو تیپی یانەكانی سەناعات كارەبایی و مەسافی دەستیپێكرد، ئەمڕۆش چوارشەممە، سەرجەم یارییەكانی تری ئەم هەفتە نوێیە دەكرێن كە یارییەكانی هەفتەی 31 دەبن.
هەردوو یانەكەی كوردستان كەبەشداریی ئەم خولە دەكەن (پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باكووری شاری كەركوك)، ئەمان ئەم هەفتەیە كلاسیكۆیەكی  گرنگی كوردستان دەكەن و پێكەوە لەكەركوك یارییەكەی ئەم هەفتەیەیان دەكەن.

یارییەكان
*گازی باكوور×پ.سلێمانی-لە یاریگای گازی باكوور لە كەركوك.
*سەناعە×نەوتی وەسەت-لە یاریگای سەناعە لە بەغدا.
*ئیتیساڵات×ئەلحوسەین-لە یاریگای 5000 لە بەغدا.
*بەحری×عەفەك-لە یاریگای بەحری لە بەسرە.
*مەیسان×مەسافی جەنوب-لە یاریگای مەجەر ئەلكەبیر لە مەیسان.
*فەهد×ئەلناسریە-لە یاریگای فەلوجە.
*رومادی×ئەلغەراف-لە یاریگای رومادی.
*موسڵ×جۆلان-لە یاریگای موسڵ.
*كازمییە×ئەمانەی بەغدا-لە یاریگای كازمییە لە بەغدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان