شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق، لەبارەی دیداری لەگەڵ سەرۆكی نێردەی یونامی، رایگەیاندووە:
خۆشحاڵ بووم بە هاتنەوەی بەڕێز محەمەد ئەلحەسان نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عیراق و سەرۆكی نێردەی یونامی بۆ سەردانی موزەخانەی زاموا، ئەو جێگایەی كە سیاسەتمەداران و رۆشنبیران و چالاكوانان كۆدەكاتەوە.
لەگەڵ گەڕان بەنێو موزەخانەكەدا باسمان لە كار و بەرهەمە هونەری و كەلتورییەكان و ئەو خەمە هاوبەشانە كرد كە جێی پەرۆشیی هەموومانە.
دواتر سەردانی دوكان و بازاڕەكانی شەقامی كاوەمان كرد لەناوجەرگەی سلێمانی و خوانی نیوەڕۆشمان بردە چێشتخانەیەكی خۆماڵی لەناو شار.