بیل گەیتس: ئەم سێ پیشەیە لە مەترسیی زیرەکیی دەستکرد پارێزراون

12:52 - 2025-05-21
هەمەرەنگ
47 جار خوێندراوەتەوە

بیل گەیتس، دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت، رایگەیاند، سەرەڕای پەرەسەندنی خێرای زیرەکیی دەستکرد، سێ پیشەی مووچەبەرز لە مەترسییەکانی ئەم تەکنەلۆژیایە پارێزراون، کە تەنها مرۆڤ دەتوانێت خاوەندارێتیان بکات.
گەیتس دەڵێت، پڕۆگرامەران، پسپۆڕانی وزە، زانایانی بایۆلۆجی ئەو سێ پیشەیەن کە لە دەستی مرۆڤدا دەمێننەوە. 
ئەو پێیوایە پڕۆگرامەران بەردەوام دەبن لە کۆدکردن، بڕیارە گرنگەکانی وزە هەر لەلایەن مرۆڤەوە دەدرێن، زانایانی بایۆلۆجیش توانای دانانی گریمانەیان هەیە کە زیرەکیی دەستکرد نایبێت، هەرچەندە ئاماژە بەوەشکراوە 120 ملیۆن ئەرک لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە ئەنجام دەدرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان